‌پوختەى لێدوانى ئارتێتا و ئینریکى پاش یارییەکەى نێوانیان

وێستگە سپۆرت-

ئارتێتا دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە بوون و ئینریکش دەڵێت ئامادەکارییەکى باش بۆ یارییەکەى ئینتەرمیلان دەکەین 

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، پیرۆزبایی لە پاریس دەکات، بەڵام تیپەکەی ئەو شایستەی بردنەوە بوو، ئەوەی لە یارییەکەدا روون بوو ئەوەبوو تیپی بەرامبەریان زۆرترین یاریزانیان لە بەردەستدا بووە و دۆنارۆماش جیاوازی درووستکردووە.

ئارتێتا دەڵێت: تیپەکەی دەبوو لە 20 خولەکی سەرەتا سێ گۆڵیان تۆماربکردایە بەڵام ئەوە رووینەدا چونکە دەبوو کاری زیاتر ئەنجامبدەن لەوەی ئەنجامیاندا، بەڵام ئەوان ئەوەیان پێنەکرا.

وتیشی: هیوادارم پاریس ببێتە پاڵەوان، دوو ساڵ لەمەوبەر کەس باوەڕی نەدەکرد ئێمە تەنانەت بتوانین سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ و ڕکابەری لەسەر نازناوی خولە ناوخۆییەکان بکەین.


لاى خۆشییەوە پاش بردنەوەیان لە ئارسناڵ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، ئازارێکی زۆریان چەشت لە یارییەکەدا، ئارسناڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و ئەوانیش ناچاربوون بەرگری بکەن لە کاتێکدا پلانی بەرگریکردنیان نەبووە.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، تۆپەکە وەستاوەکان و تەواوی هێرشەکانی ئارسناڵ بەرەنگاربوونەوەیان قورس بووە، لە تایمی یەکەم تووشی کێشەی زۆر بوونەتەوە و هەوڵیانداوە بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاری بکەن.

سەبارەت بە ئینتەر میلانیش ئاماژەی بەوەکرد، یانەیەکی گەورەن و لەم وەرزەدا چەندین جار ئەوەیان پیشانداوە، بە ئامادەکارییەکی زۆر و بە شیکردنەوەی جۆری یاریکردنیان روبەڕوویان دەبنەوە و هەوڵی سەرکەوتن بەسەریاندا دەدەن.


AM:10:16:08/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌