‌كاسمیرۆ : یاری لیۆن هەرگیز لەبیرناكەم

وێستگە سپۆرت-

كاسیمیرۆی بەرازیلی و  یاریزانی مانچستەر یونایتدیەكێك لەگرنگترین یارییەكانی ژیانی وەرزشی خۆی ئاشكرا كرد كە هەرگیز بیری ناچیت

كاسیمیرۆ لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: شەوی یارییەكەی لیۆن لە ژیانی وەرزشیمدا لەبیرنەكراو بوو، ساتێكی نایاب بوو، ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەرسوڕهێنەر بوو.

مانچستەر یونایتد و لیۆن لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆپالیگ لە یاری  چوون لە فەرەنسا بە دوو گۆڵ  یەكسان بوون.

لە یاریی گەڕانەوەدا كە كاسیمیرۆ باسی دەكات، یونایتد بە ئەنجامی 2-0 پێشكەوت، پێش ئەوەی لیۆن 4 گۆڵی لەسەریەك تۆمار بكات كە 2 گۆڵیان لە كاتی زیادكراودا بوو، دواتر مان یونایتد توانی ڕیمۆنتادا بكات

سەبارەت بە هاندەرانی مانچستەر یونایتد وتی: ئەوان هەمیشە پشتگیریمان دەكەن، جا ئێمە بە باشی یاری بكەین یان نا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتێك دەگەڕێمەوە ماڵەوە لەگەڵ خێزانەكەم یان كەسە نزیكەكانم  باسی كەشوهەوای هاندەرانی ئێرە دەكەم.

كاسیمیرۆ لەم وەرزەدا 38 یاری بۆ مانچستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان ئەنجامداوە و 4 گۆڵی تۆماركردووە و 3 ئەسیستیشی كردووە.


PM:08:32:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌