ڤێرتز ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەكات
وێستگە سپۆرت-
فلۆریان ڤێرتزی ئەڵمانی و یاریزانی بایەر لیڤەركوزن داهاتووی خۆی بە چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری ڕاگەیاندووە.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، ڤێرتز بە ئالۆنسۆی ڕاگەیاندووە نایەوێت بچێتە ڕیاڵ مەدرید یاخوود مانچستەر سیتی، بەڵكو دەیەوێت هەر لە بوندسلیگا بەردەوام بێت و ڕوو لە یانەی بایرن میونخ بكات.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، ئالۆنسۆ بەم نزیكانە دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و یەكێك لەو یاریزانانەی دەیویست لەگەڵ خۆی بۆ یانە شاهانەییەكەی بگوازێتەوە فلۆریان ڤێرتز بوو.
PM:08:30:06/05/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه