ڕافینیا: چاڤى متمانەى پێم نەبوو
وێستگە سپۆرت-
ڕافینیا لە نوێترین لێدوانیدا هێرشدەکاتە سەرچاڤى هێرناندزى راهێنەرى پێشووى یانەکەى و دەڵێت هیچ متمانیەکى پێم نەبوو .
رافینیا دەڵێت چاڤی و ستافەکەی وەک پێویست متمانەیان پێم نەبوو، هەندێک جار هەموو شتێکم لە 60 خولەکدا پێشکەش دەکرد، سەرەڕای ئەوە دەیکردمە دەرەوەی یاریگا، زۆر جار قسەم لەگەڵ چاڤی دەکرد بەڵام هیچ نەگۆڕا.
لە درێژەى قسەکانى ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە وتیشى: لە یارییەکەی بەرامبەر مان یونایتد کاتێک چوومە دەرەوە توڕە بووم، دەزانن بۆ، لەو یارییەدا گۆڵێک و ئەسێستێکم بۆ بارسێلۆنا كرد، زۆر ئاسودە بووم و هەستم بە باشی دەکرد، بەڵام کاتێکم زانی بووم بە یەکەم گۆڕانکاری چاڤی لەو یارییەدا لەکاتێکدا ئەنجامەکە یەکسان بوو 2-2، بەڕاستی لەو کاتەدا باوەڕم نەدەکرد چی روودەدات، هەربۆیە کە چوومە دەرەوە کۆنترۆڵی خۆم لەدەستدا و بۆکسێکم لە کورسی یەدەگ دا.
لە کۆتاییشدا رافینیا ستایشى فلیک دەکات و دەڵێت لەگەڵ هانزی فلیک هەموو شتێک جیاوازە، ئەو گرنگی بەسەرجەم یاریزانەکان دەدات، ئەوانەی یاری دەکەن و ئەوانەش کە یاری نەکەن.
AM:10:21:06/05/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه