ڕیاڵ مەدرید حەوت یاریزانى دەفرۆشێت
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەردارى حەوت یاریزانى یانەکەى بێت
لە راپۆرتێک‌دا كه پێگەى سپۆرت کیدە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی ریال مەدرید بەنیازە چاكسازی گه‌وره له یانه‌كه بكات و لە هەندێک لە یاریزانەکانی رزگاری بێت، ئه‌مه‌ش بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو كۆمه‌لێك گرێبه‌ستی نوێ ده‌كات.
ئەو پێگەیە باس لەوەدەکات یانەکە دەستبەرداری حەوت یاریزان ده‌بێت، دیارترینیان لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێزه، ئه‌مه‌ش بەهۆی گه‌روه‌بوونی تەمەن و دابەزینی ئاستی جەستەییان.، جگە لەوانیش هەریەکەلە فایخۆ و دایڤد ئالابا و فران گارسیا و مێندى دەبینرێن
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یانەی ریال مەدرید گڵۆپی سەوز بۆ رۆدریگۆی بەرازیلی هه‌ڵكردووه كه چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له‌وانه‌شه ئه‌م یاریزانه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی په‌یدا بكات.
AM:10:15:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه