ڕیاڵ مەدرید بە نیازى شۆڕشێکى گەورەیە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید بە نیازى شۆڕشێکە گەورە و دەیەوێت چەند یایزانێکى بفرۆشێت و گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکى ترى واژووبکات.
پێگەى ریلیڤیۆ ئاشکراى کردووە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز بەنیازی ئەنجامدانی شۆڕشێکی گەورەن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.
پێگەکە باس لەوەش دەکات، یانەی شاهانە بڕیاری فرۆشتنی چەند یاریزانێکی داوە کە ئەوانیش ڤاییخۆی بەرگریکار و لوکاس ڤاسکێز و لوکا مۆدریچ کە هێشتا یەکلانەبووەتەوە لەگەڵ هەریەکە لە ئالابا و فران گارسیا و فێرلان مێندی.
ئەو پێگەیە دەشڵێت کە ئەم مێرکاتۆیە باشترین دەبێت لە 10 ساڵی رابردووی یانەکەدا بە شێوەیەک کە چەند چەند یاریزانێکی نوێ دەگوازنەوە بۆ سەرجەم هیڵەکان جگە لەوەش بە ئەگەرێگى زۆر چابی ئەلۆنسۆ دەکرێتە راهێنەریان.
لە کۆتایشدا پێگەکە دەڵێت هەوڵی گواستنەوەی ویلیام سالیبا و هۆیسن و ئارنۆڵد دەدرێت بۆ هێڵی بەرگری وە هەروەها ماک ئەلیستەر بۆ هێڵی ناوەڕاست، جگە لەوەش بەنیازن نیکۆ پاز بگەڕێننەوە وە هەروەها گیۆکیرێسیان کردووەتە ئامانج.
AM:11:54:04/05/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه