فلیک: هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە
وێستگە سپۆرت-
فلیک پێی وایە هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە و ستایشى ئاستى لامین یاماڵیش دەکات
پاش یارییەکە هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، دەستپێکێکی باشیان نەبووە و دوو گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، دەبێت یاری داهاتوو لە میلانۆ ببەنەوە و یارییەکەش وەک یاری کۆتایی وایە بۆیان.
وتیشى: ئەوان لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگن و بەرامبەر یانەیەکی بەهێزی وەک ئینتەر میلان یارییانکردووە کە ئەزموونێکی باشی هەیە لە پاڵەوانێتییەکە، یانەکەی بەرامبەریان لە تۆپە وەستاوەکاندا باشتر بوونە و هەلەکانیان بەباشی قۆستوەتەوە.
سەبارەت بە ئاستی لامین یامالیش لە 100ەمین یاری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە وتی: لامین ئاست بەرزی خۆی نیشان دا، ئەو ڕێگای بۆ خۆش کردین و ئەو گۆڵەی یەکەم زۆر گرنگ بوو، دەبێت تا دوا سات بجەنگین لەپێناو بردنەوە.
AM:10:25:01/05/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه