بەشەلۆنە و ئینتەرمیلان زەبرى توندیان بەردەکەوێت
وێستگە سپۆرت-
پێش یارى گەڕانەوە هەردوو یانەى بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان زەبرى توندیان بەردەکەوێت
شەوى ڕابردوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرشەلۆنە لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئینتەر میلانی کرد و یارییەکە 3-3 بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە خولەکی 42ـی یارییەکە گورزێکی گەورە بەر بەرشەلۆنە کەوت و جویل کوندێ بەهۆی پێکان لە رانیدا یاریگای جێهێشت.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت تۆنی خوان مارتی ئاشکراى کردووە، کوندێ بەهۆی پێکانەکەی لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەى بێبەش دەبێت، بۆی یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەر یاریی ناکات و لە کلاسیکۆش بێبەش دەبێت.
هاوکات لە کۆتا خولەکەکانی تایمى یەکەمی یارییەکە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئینتەر میلان تووشی پێکان بوو، لەسەرەتای گێمی دووەم نەگەڕایەوە یاریگا و بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
پاش یارییەکە سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان ئاشکرایکرد، کە پێکانەکەی لاوتارۆ سوک نییە و ئەستەمە بتوانێت بەشداریی یاریی گەڕانەوە بکات.
AM:09:49:01/05/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه