گرێبەستەکەى ئەنچیلۆتى لەگەڵ بەڕازیل شکستى هێنا
وێستگە سپۆرت-
هۆکارى سەرەکى شکستهێنانى گرێبەستى کارلۆ ئەنچیلۆتى لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید پیرێزى سەرۆکى ئەو یانەیە
رۆژنامەی گڵۆبۆ هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە، کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی گرێبەستی کارلۆ لەگەڵ بەڕازیلییەکانە.
ئانچێلۆتی ساڵێک گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، داوایکردووە لەدوای جێهێشتنی یانەکە لەم هاوینە قەرەبووی بکەنەوە و پارەی ئەو ساڵەشی پێبدەن کە لە گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام پێرێز داواکەی رەتکردووەتەوە و بە کارلۆی گوتووە ئێمە دەرەت ناکەین بەڵکو خۆت پەیوەندی بە تیپێکی نوێ دەکەیت، بۆیە مافی قەرەبوو کردنەوەت نابێت.
لاى خۆشییەوە تۆڕی رێلێڤۆ ئاشکراى کردووە ، ریال مەدرید بڕیاریداوە بۆ جامی جیهانی یانەکان پشت بە ئانچێلۆتی ببەستێت و تاوەکو دوای ئەو پاڵەوانێتییە دەستبەرداری نەبێت، بۆیە کارلۆ یەکێتى تۆپی پێی بەڕازیلی ئاگادارکردووەتەوە ناتوانێت لە مانگی شەش پەیوەندییان پێوەبکات، بەڵکو پێویستە تاوەکو مانگی هەشت چاوەڕوانبن و ئەمەش بەرپرسانى تۆپى پێی ئەو وڵاتەى توڕە کردووە و بە ئەگەرێکى زۆرەوە چاوەڕێی ناکەن .
AM:10:37:30/04/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه