لیڤەرپوڵ ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی كردۆتەوە ئامانج
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئارەزووی گواستنەوەی جویل كۆندی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید دەكات
ڕۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوول لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستکردنی لەگەڵ یۆلیس کۆندێی بەرگریکاری فەرەنسا دەکاتە ئامانج.
لیڤەرپوول بێهیوا بووە لە بەهێزکردنی پێکهاتەی بەرگریکاری ڕاستی وەک جێگرەوەی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، کە پێدەچێت هاوینی داهاتوو بەرەو ڕیاڵ مەدرید بڕوات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئارن سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ هاندەری جولس کۆندێیە و بە یاریزانێکی ئەگەری جێگرەوەی ئارنۆڵد دەبینێت، بەپێی زانیارییەکان ئیدارەی یانەی سوور پۆشەكە ئامادەن ئۆفەرێک پێشکەش بە بەرشەلۆنە بکەن کە ڕەنگە بگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ.
گرێبەستەکەی کوندێ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت، بەهای بازاڕەکەی بە نزیکەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.
PM:08:29:29/04/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه