‌ئەنچیلۆتى دەبێتە ڕاهێنەرى بەڕازیل

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لەگەڵ ئەنچیلۆتى گەیشتۆتە ڕێکەوتن تا ڕاهێنەرایەتى هەڵبژاردەکەى پێ بسپێرێت .

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی باس لەوە دەکات کە بەڕازیل و کارلۆ ئەنچیلۆتی گەشتوونەتە رێکەوتن و لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو راهێنەرەکە پەیوەندی بەکەمپی راهێنانی سامباوە دەکات.

فابریزیۆ ئاشکراشى کردووە  کارلۆ راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بە رەزامەندی هەردوولا هەڵدەوەشێننەوە.

لە کۆتایشدا فابرێزیۆ دەڵێت جیابوونەوەیەکی رێزدارانە لە نێوان ئەنچیلۆتی و یانەی شاهانە دەبێت و لە ئێستا تەنها هەنگاوه فەرمیەکانی ئەو بڕیارە ماوە بۆ کۆتایهاتنی بە پەیوەندییەکەیان.


AM:11:06:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌