‌ئینریکى: دەمانەوێت مێژوو بنوسینەوە

وێستگە سپۆرت-

ئینریکى : ئارسیناڵ تایبەتمەندە بە یاری بە کۆمەڵ و پشت بە یەک یاریزان نابەستێت بۆیە ئێمە و ئەوان زۆر لەیەک دەچن، هەردوولامان هەوڵدەدەین بۆ یەکەمجار نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەستبهێنین، هیوادارم ئەو کەسە بین کە نازناوەکە دەبەینەوە

ئێنریکی: یاریزانان بە تەواوی سەرنجیان لەسەر یارییەکەیە و هەموومان بیری لێدەکەینەوە، چونکە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ یاری دەکەین، بۆیە وەک هەمیشە ئامادەکاریمان کردووە

ئێنریکی: ئامانجمان ئەوەیە مێژوو بنووسینەوە و ئەوەش لەم یارییەوە بەرانبەر ئارسناڵ دەست پێدەکات

ئینریکى: ئارسیناڵ تیپێکە توانای بەرگریکردن و هێرشبەری زۆر باشی هەیە و یەکێکن لە باشترین یانەکانی جیهان


AM:10:50:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌