مان سیتى نرخى فرۆشتنى گریلیشى دیارى کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر سیتى نرخى فرۆشتنى جاک گریلیشى ئەستێرەى یانەکەى دیارى دەکات.
پێگەی کاوتئۆفساید ئاشکراى کردووە کە مان سیتی لە وەرزی داهاتوو وەک یاریزانێکی گرنگ سەیری جاک گریلیش ناکات، ئەستێرە ئینگلیزییەکەش نیازی جێهێشتنی یانەکەی هەیە.
پێگەکە باش لەوەش دەکات یانەکانی نۆتینگهام فۆرێست و نیوکاسڵ و تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا کە سەرجەمیان لە ئینگلتەران هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لە هاوینی داهاتوو.
پێگەکە ئاماژەى بەوەشکردووە گریلیش وەک پێویست لە پلانەکانی گواردیۆلا جێگای نابێتەوە، لەبەر ئەوە رەنگە بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.
هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەکە بە درێسی سیتیزن بەشداری 155 یاریی کردووە، خاوەنی 17 گۆڵ و 23 ئەسیستە، گرێبەستیشی لەگەڵیاندا لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.
AM:10:50:28/04/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه