‌بایرن میونخ یەك هەنگاو لە نازناوی بۆندسلیگاوە دوورە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخ 3-0 لە ماینزی بردەوە و تەنها یەك هەنگاو لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگاوە دورە

لە یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئەڵمانی بایرن میونخ میوانداری ماینزی كرد ، یارییەكە 3-0 لە سودی بایرن تەواو بوو 
سێ گۆڵەكەی بایرن لیرۆی سانی و ئۆلیسی و ئیریك دایر لە خولەكەكانی 27 و 40 و 84 تۆماریان كرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بایرن میونخ بووە 75 خاڵ و تەنها یەك بردنەوەی تر دەیكاتە پاڵەوان 

لە دوو یاری تردا بایەرلیڤەركوزن 2-0 لە ئۆكسبۆرگی بردەوە و بوروسیا دۆرتمۆندیش 3-2 لە هۆفینهایمی بردەوە


PM:07:57:26/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌