‌ڕیاڵ مەدرید ساکاى دەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید ١٢٠ ملیۆن یۆرۆى بۆ گواستنەوەى ساکا لە یانەى ئارسیناڵ ئامادە کردووە.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە لە ئەگەری رۆشتنی ڤینیسۆس جۆنیۆر یاخود رۆدریگۆ گۆوس یانەکە بیر لە کڕینی جێگرەوەیەکی گونجاو دەکاتەوە.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەکات بەرپرسانی یانەی شاهانە بۆکایۆ ساکا بە باشترین بژاردە دادەنێن و وای دەبینن ئەو یاریزانە دەتوانێت بەزووی لەگەڵ شێوازی یانەکەدا بگونجێت.

پێگەکە ئاماژەی بەوەکردووە یانە ئیسپانییەکە ئامادەیە لە پێناو کڕینی ئەو یاریزانە 120 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئارسناڵ بکات.

گرێبەستی ساکا لەگەڵ گەنەرز لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و یانەکەی بیەوێت سودێکی مادی گەورە لە فرۆشتنی بەدەست بهێنیت پێویستە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.


AM:10:57:22/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌