‌ئارتێتا: بێ هیچ ترسێک ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبینەوە

وێستگە سپۆرت-

میکیل ئارتێتاى ڕاهێنەرى یانەى ئارسیناڵ جەختدەکاتەوە لە پێشترن بۆ گەیشتن بە قۆناغى داهاتوو و هیچ ترسێکیان نییە. 

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەى ریاڵ مەدرید میکێل ئارتێتا وتی لە پێشترین بۆ گەشتن بە قۆناغی داهاتوو بەڵام پێویستە لەڕووی دەرونیوە بەتەواوی خۆیان بۆئەم یارییە ئامادەبکەین.
 ئارتێتا دەشڵێت:  ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارییەکە دەکەین و لە کەشێکی تایبەتدا یاری دەکەین، دەمانەوێت ئارسناڵ بخەینە ڕیزی باشترین تیپەکانی ئەوروپا و بگەینە قۆناغی پێش کۆتایی، لە سانتیاگۆش هەوڵى بردنەوە دەدەین 

لە درێژەی قسەکانیدا ئارتێتا وتی ئەوەی لە یاری رابردوو کردمان ئێستا گرنگ نییە، 90 خولەک ماوە بۆ ئەوەی یاری بکەین بۆ ئەوەی بەرامبەر خاڵە بەهێزەکانی ڕیال بوەستینەوە لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی هێزی خۆمان.


AM:10:15:16/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌