‌ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕیمۆنتاداى بەسەر بەلدوەلید دا کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەتلەتیکۆ چوار گۆڵی لە بەلەد وەلید کرد و ریمۆنتادای بەسەردا ئەنجامدا.

لە یارییەکی هەفتەی 31 ی خولی ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی پێشوازی لە بەلەد وەلید کرد.

لە تایمی یەکەم بەلد وەلید لە خولەکی 21 دەستپێشخەری کرد و بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکەکانى ٢٥ و ٢٧ جولیان ئەلڤارێز بە لێدانی سزا و سیمیۆنی  بە دوو گۆڵ وەڵامیان دانەوە

لە تایمی دووەم، یانەی میوان لە خولەکی 56 لە ڕێگەى سانچێز گۆڵی یەکسانبوونی نوسییەوە، بەڵام ئەمجارەش ئەلڤارێز بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد و لە خولەکی 71 رۆخیبلانکۆسی پێشخستەوە، هەروەها لە خولەکی 79 سۆرلۆس گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد و بەم ئەنجامە کۆتاییان بە یارییەکە هێنا.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی یانە مەدریدیەکە کۆتایی هات، بەم بردنەوە ئەتلەتیکۆ خاڵەکانی گەیاندە 63 خاڵ و لە پلەی سێیەم جێگیرە.


AM:10:35:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌