ئینریکى: دەبێت پیشانى بدەین شایستەى قۆناغى نیوەى کۆتایین
وێستگە سپۆرت-
لویس ئینریکى ئیسپانى و ڕاهنەرى پاریس سانجێرمان جەختدەکاتەوە ئامانجیان گەیشتنە بە قۆناغى نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ.
لویس ئینریکی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی رایگەیاند، پلانەکەیان زۆر ڕوونە و تەنیا دەیانەوێت سەرکەون بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئینرینی وتیشى: کاتییان هەبوو بۆ پشوودان و ئامادەکاری بۆ یارییەکە بە باشترین شێوە، یارییەکی زۆر گرنگە بۆیان و نرخی ئەم سات و ئەم یارییانە دەزانن.
لە کۆتایشدا وتى: دەبێت نیشانی بدەن کە ئاستی گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتاییان هەیە، پێشتر میدیاکان دژی ئەو بوون بەڵام بە خۆی وتووە کە لەسەر رێگا راستەکەیە.
AM:10:15:15/04/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه