‌فەرمى.. کاساس لە ڕاهێنەرایەتى عێراق دوورخرایەوە

وێستگە سپۆرت-

بەفەرمی خیسۆس کاساس لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە 

یەکێتى تۆپی پێی عێراق لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە خێسوس كاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەكەیان لە ئەرکەکەی دوورخستەوەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە یەکێتى تۆپی پێی عێراق بەهۆی پێشێلكردنی یاساكان و پابەندبوونەبوونی خاڵی نێو گرێبەستەكەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خێسوس كاساس و یاریدەدەرەكانی دراوە.

باسى ئەوەش کراوە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای یاسای 14ی یەکێتی تۆپی پێی جیهانە و فیفاش بەفەرمی لەوە ئاگادار كرایەوەتەوە، بەشێوەیەک كە مافە یاساییەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پشتگوێ نەخرێت.


AM:10:10:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌