نیوکاسڵ بە ئەنجامێکی گەورەلە مان یونایتدی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی نیوکاسڵ بە ئەنجامێکی گەورە و4-1 لە مان یونایتدی بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلیزی یانەی مان یونایتد بووە میوانی نیوکاسڵ، یارییەکە 4-1 لە سودی نیوکاسڵ تەواو بوو
چوار گۆڵەکەی نیوکاسڵ تۆنالی وهارڤی بارنێس دوو گۆڵ و گیمارێش لە خولەکەکانی 24و49و64و77 تۆماریان کرد و تاکەگۆڵەکەی مان یونایتدیش گارناچۆ لە خولەکی 37 تۆماری کرد
بەوبردنەوەیە خاڵەکانی نیوکاسڵ بووە 56خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە و مان یونایتدیش بە 38خاڵی هەیە ولە پلەی 14هەمدایە
PM:08:25:13/04/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه