‌پوختەى لێدوانى ئەنچیلۆتى پاش شکستەکەیان بەرانبەر ئارسیناڵ

وێستگە سپۆرت-

ئەنچیلۆتی : ئێمه ئەمشەو تۆپی پێیەکی نایابمان ئەنجام نەدا ، لە دوای گۆڵی دووەم هەڵەی زۆرمان هەبوو لە یارییەکە .

کارلۆ ئەنچیلۆتی: پێویستە چاومان لە پێشەوە بێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئەمشەو یاری تۆپی پێمان نەکرد.

ئەنچیلۆتی: چاوەڕوانی ئەمەمان نەدەکرد، شکستێکی سەختە.

ئەنچیلۆتی: کۆتا ٣٠ خولەک زۆر خراپ بوو.

ئەنچیلۆتی: پێدەچێت ئەمشەو هیچ چانسێک نەبێت بەڵام گەڕانەوە زۆر جار ڕوویداوە.

ئەنچیلۆتی: دەتوانێت زۆر شت لە بێرنابیۆ ڕووبدات، ئەگەر سەیری یارییەکەی ئەمشەو بکەیت پێت وا نییە ئەوە دەکرێت. بەڵام کەس پێی وا نەبوو ڕایس 2 لێدانی راستەوخۆ گۆڵ تۆمار بکات، دەبێت باوەڕمان هەبێت.

دەتوانن ریمۆنتادا بکەن ؟

ئەنچیلۆتی : کەمێک ئاڵۆزە ، بەڵام پێویستە ئێمە لە خولەکی یەکەمەوە هەوڵ بدەین تاوەکو خولەکی کۆتایی یارییەکە .


AM:10:08:09/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌