پوختەى لێدوانى ئارتێتا پاش بردنەوە گەورەکەیان لە ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
میکێل ئارتێتا :پێموایە گەیشتوینە ئاستێکی زۆر بەرز؛ ئەگەرنا، هیچ چانسێک نەدەبوو بۆ تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەر ڕیال مەدرید، بە کۆی گشتی گەیشتوینەتە ئاستێکی زۆر بەرز، ئەمانە خولەکێکی ئەفسوناوین لەلایەن یاریزانەکانەوە، ئەوەی دیکلان کردی باوەڕپێنەکراوە
میکێل ئارتێتا: لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ەوە بە لێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵمان تۆمار نەکردووە، ئەمەش لە یاریزانێکەوە دێت کە هەرگیز لە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی نەکردووە و لە یەک شەودا دوو گۆڵ تۆمار دەکات.
میکێل ئارتێتا : دەبێت بۆ یاری گەڕانەوە ئاستەکە بەرز بکەینەوە و ئەو ڕۆحە نیشان بدەین کە وەک تیپێک نیشانمان دا، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوێکی تر بەرەو پێشەوە بنێین و بەم شێوەیە ئەنجامی بدەین.
ئارتێتا : دێکلان رایس و بۆکایۆ ساکا پێکانەکانیان قورس نیە .
ئارتێتا: شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، ئەوەی ئەمشەو لە یاریگای ئیمارات هەستم پێکرد، بەدرێژایی ژیانم ئەو هەستەم بۆ دروست نەبووە.
AM:10:07:09/04/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه