ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان کێبرکێی ئەستێرەیەکى لیڤەرپوڵ دەکەن
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتی بەرگریکاری لاوی فەرەنسی لە لیڤەرپوولەوە دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی کۆناتێ دەربڕیوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوو یانە بیر لەوە دەکەنەوە ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی کۆناتێ لە هاوینەدا پێشکەش بکەن.
هاوینی 2025 دوا هەلی لیڤەرپوول دەبێت بۆ ئەوەی لەڕووی داراییەوە سوود لە فرۆشتنی کۆناتێ وەربگرێت، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.
ئیدارەی لیڤەرپوڵ دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ گەیشتن بە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆنتاتی، بەڵام تا ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکە.
بەهای ئێستای ئەو ئەستێرە لاوە لە بازاڕدا 60 ملیۆن یۆرۆیە
AM:10:12:23/03/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه