‌ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەیەکى کاتى دەرگا بە ڕووی ئەسینسیۆ دادەخات

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید بۆ ماوەیەکى کاتى بابەتى نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەسینسیۆ دوادەخات.

ڕادیۆی ئیسپانی ئۆندا سیرۆ پێشهاتێکی نوێی لە دانوستانە پێشکەوتووەکانی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەسینسیۆ سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا کرد.

ڕادیۆکە بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە دانوستانەکان بۆ ماوەیەکی کاتی دوابخات، تاوەکو دەرئەنجامی ئەو دۆسیەیەی کە پێشتر ئەسینسیۆ تێوەگلاوە یەکلایی دەبێتەوە.

پێشتر ئاسینسیۆ تۆمەتبار کرابوو بە دەسترێسى سێکى لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی بۆسەر کچێکى مندال.

ڕیال مەدرید متمانەی بە بێتاوانی یاریزانەکەی هەیە، ئەمەش وای لێدەکات دانوستانەکان بۆ گرێبەستە نوێیەکەی کۆتایی پێبهێنێت، کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژبکرێتەوە.


AM:10:28:22/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌