‌تۆخێل ڕەخنە لە ئاستى یاریزانەکانى دەگرێت

وێستگە سپۆرت-

تۆماس توخێلی ئەڵمانی، ڕاهێنەری ئینگلتەرا، سەرەڕاى بردنەوەیان لە ئەلبانیا ڕەخنەی لە ئاستی یاریزانەکانى دەگرێت 

توخێل دوای یارییەکە بە ئای تی ڤی وتی: "پێویستمان بە جوڵەی شەڕانگێزانەتر بوو لە ناوچەى سزا دەبوو وردتربین  تیپەکە وەک پێویست یەکلاکەرەوە نەبوو."

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەڵام دەبێت ئاستمان زیاتر باشتر بکەین، یارییەکەمان بە باشی دەستپێکرد و لە هەشت خولەکی یەکەمدا 100% تۆپەکەمان کۆنترۆڵکرد، وزەیەکی زۆرمان نیشاندا بە پاسێکی زۆر.

ڕاهێنەری ئینگلتەرا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەمانەوێت کاریگەری زیاتر لەسەر باڵەکان هەبێت، ئەمڕۆ لە گێمی دووەمدا هەستم کرد کە خێرا نەبووین، هەروەها جوڵەی پێویست بەبێ تۆپ نەبوو.

سەبارەت بە جود بێلینگهام وتی: بێ گومان یاریزانێکی سەرەکییە بۆ ئێمە، گۆڵی یەکەمی بە پاسێکی نایاب دروستکرد، چاوەڕوانی شتی تایبەتم لێی دەکەم


AM:10:20:22/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌