ئەنچیلۆتى: ڤینی شایستەى کارتى سور نەبوو
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچیلۆتى پێی وایە ڤینی شایستەى کارتى سور نەبووە و بردنەوەیەکى دادپەروەرانەیان بە دەستهێناوە
دوای بردنەوەیان لە ڤالانسیا و گەیشتنیان بە پیشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، تانە لە کارتە سوورەکەی ڤینیسیۆس دەدەین چونکە پێیانوایە شایستە نەبووە.
ئەنچیلۆتی وتی، ئێمە بەردەوام دەزانین چۆن وەڵامی کاتە سەختەکانمان دەدەینەوە لە یاریگادا، لێدانێکی سزامان لەدەستدا و گۆڵێکمان لی تۆمارکرا کە پێویست بوو رەتبکرێتەوە.
وتیشی، بردنەوەکەمان دادپەروەرانە بوو هەرچەندە لە تایمی یەکەمدا زۆر خراپ بوین و هاوسەنگیمان کەم بوو بەڵام لە تایمی دووەم باشتر بووین و ئەوەی پێویست بوو یاریزانەکان ئەنجامیاندا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوایی پێنج لێدانی سزا سیانیان لەدەستداوە کە ئەوەش قبوڵ نەکراوە و دەبێت ئەو بەرپرسیاریەتیە بگرێتە ئەستۆ کە کێ ئەو کارە جێبەجێ بکات لە یارییەکانی داهاتوودا.
دەشڵێت، بێلینگهام ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و لەدەستدانی لێدانی سزاکە پاڵنەرێکی زیاتری پێبەخشی کە کاری باشتر بکات و ئەو بەردەوام دەدرەوشێتەوە لە یاریگادا.
AM:10:41:04/01/2025
ئهم بابهته 2064
جار خوێنراوهتهوه