بەرشەلۆنە لە یەک دۆخدا ئاراوخۆ دەفرۆشێت 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
یانەى بەرشەلۆنە لە یەک دۆخدا ئامادەیە دەستبەردارى ئاراوخۆى ئۆرۆگواى و بەرگریکارى یانەکەى بێت .
	
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکراى کردووە  بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت رۆناڵد ئاراوخۆ بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکەیان بەردەوامبێت و هەوڵی نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی دەدەن، بەڵام یاریزانەکە تاوەکوو ئێستا ئامادەنییە بە نوێ کردنەوەی.
	
ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات ئەگەر یاریزانەکە وەڵامی داواکارییەکانی بەرشەلۆنە نەداوەتەوە، هاوینی داهاتوو بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە، چونکە نایانەوێت بەخۆڕای لە یانەکەیان بڕوات.
	
ئاراوخۆ لەلایەن کۆمەڵێک یانەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بەتایبەت یانەی بایرن میونشن، بەجدی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و گرێبەستی ئەستێرە ئۆرۆگوایەکە، لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی دێت 
 
        
        AM:10:38:12/09/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									840
 جار خوێنراوهتهوه