فلیك خۆى فێرى زمانى ئیسپانى دهكات بۆ ڕاهێنهرایهتى بهرشهلۆنه
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
هەندێک سەرچاوە نووسیویانە هانسى فلیک خۆی فێری زمانی ئیسپانی دەکات و سورە لەسەر ئەوەی ببێتە راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە.
	
لەنێو ئەو هەموو دەنگۆ و قسە و باسانەدا، ئامادەبوونی پینی زەهاوی، بریکاری کارەکانی فلیک لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و خیتافی وایکردووە دەنگۆی گواستنەوەی راهێنەرە ئەڵمانیەکە بۆ بەرشەلۆنە ببێتەوە جێی باسی میدیا وەرزشیەکانی جیهان.
	
زەهاوی هەمان ئەو کەسەیە لیڤاندۆڤسکی بردە بەرشەلۆنە و پەیوەندیەکی دۆستانەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە هەیە، بێگومان جیا لە فلیک، تۆماس تۆخێلیش یەکێکە لە بژاردەکانی یانەکەی کەتەلۆنیا و راهێنەرەکە کۆتایی ئەم وەرزە بایرن میونشن جێدەهێڵێت.
 
        
        AM:10:47:26/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1560
 جار خوێنراوهتهوه