‌ریاڵ مەدرید بەم هۆكارە گرێبەست لەگەڵ ڤێرنێر ناكات

وێستگە سپۆرت-

ریاڵ مەدرید گرێبەستكردن لەگەڵ تیمۆ ڤێرنێر ڕەتدەكاتەوە

لە ماوەی رابردوو رۆژنامەكان باسیان لەوە كردبوو كە ریاڵ مەدرید دەیەوێت تیمۆ ڤێرنێر بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید پلانی نییە لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ تیمۆ وێرنەری هێرشبەری ئەڵمانیا و لایپزیگ واژووبكات.

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی بۆ ئەنجامنەدانی گرێبەستی ڤێرنێر موچەی زۆر بووە کە ساڵانە دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.





PM:07:58:21/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌