‌كاردانەوەی چاڤی پێش یارییەكەی پۆرتۆ

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندز پێی وایە ڕووبەڕووی تیپێكی بەهێز دەبنەوە

چاڤی لە كۆنگرەیەكی رۆرۆژنامەوانی پێش یارییەكە وتی: ئێمە چەندین یاریزانی خاوەن ئەزموونمان هەیە کە پێشتر لێرە نازناوەکانیان بەدەستهێناوە، ئێمە بە باشی خۆمان بەهێزتر کردووە و لەم ڕکابەرییەدا هیوادارین لەو ئاستەدا بین کە یانەکە پێویستی پێیەتی،

چاڤی وتیشی : یاریبەكەمان بەرامبەر پۆرتۆ ئاسان نابێت ئەوان بە چڕی بەرگریكاری دەكەن و هێرش دەبەن و دەیانەوێت كۆنتڕۆڵی تۆپ بكەن 

چاڤی دەشڵێت : بیر لە پلەی یەکەم یان دووەم ناکەمەوە، بیر لە سەرکەوتن دەکەمەوە و لەم یارییەدا تەنها سێ خاڵ ماوە، پێویست ناکات لەوە زیاتر بڕوانین، گرنگترین شتە چونکە یاریی داهاتووە و... ئامانجی داهاتوومان”.

چاڤی لە بارەی ئەگەری بردنەوەی نازناوەكەوە وتی : دەبێت تۆپی پێی باش پیشان بدەین و ڕکابەریی لەسەر بکەین، لە ساڵانی ڕابردوودا ئەوەمان نەکردووە، ئەوە پرسی هەڵپەسێردراوی ئێمەیە و پرۆژەکەمانە و سبەی سیناریۆی نموونەییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین.




PM:09:32:03/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌