وردەکارى گرێبەستە نوێیەکەى لامین یاماڵ ئاشکرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
لامین یامال گەیشتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، هەروەها وادەیەکی دیاریکرد بۆ ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
یاماڵى 16 ساڵ لە 8 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا بەشداری کرد، دوو گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها بەشداری یارییەکی چامپیۆنزلیگی کرد.
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ڕوونیدەکاتەوە، یەمال گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە ڕۆژی دووشەممە تا ساڵی 2026 واژۆ دەکات.
ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەستەکەی یەمال لەگەڵ بەرشەلۆنە بڕگەی ئازادکردنی بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ لەخۆدەگرێت.
بەو پێیەی یەمال تەمەنی 16 ساڵە، بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە گرێبەستی ئێستای درێژبکاتەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت، بۆ زۆرترین ماوەی سێ ساڵ، وەک لە ڕێساکانی ئێستادا دیاری کراوە.
سەبارەت بە داهاتوو، پێشتر لەگەڵ نوێنەرەکەی خۆرخی مێندێز ڕێککەوتن کراوە کە کاتێک تەمەنی دەبێتە ١٨ ساڵ، گرێبەستێکی دیکەی ٥ ساڵە واژۆ دەکات، تا ساڵی ٢٠٣٠.
AM:12:05:02/10/2023
ئهم بابهته 3680
جار خوێنراوهتهوه