مۆرینیۆ: گەورەترین ئۆفەرم لە مێژووی تۆپی پێدا ڕەتکردەوە
وێستگە سپۆرت-
خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما دانی بەوەدانا کە لەم ماوەیەی دواییدا ئۆفەرێکی فەلەکی لەلایەن شانشینی سعودیەوە ڕەتکردووەتەوە.
مۆرینیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەورەترین ئۆفەرم بۆ ڕاهێنەر وەرگرت لە مێژووی تۆپی پێدا.
لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارمدا ئەو ئۆفەرە ڕەتبکەمەوە، چونکە بە دەستەی کارگێڕی ڕۆما و هاندەران و یاریزانەکانم گوت کە دەمێنمەوە، قسەی خۆمم پێداون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ، یانەی هیلال ساڵانە مووچەیەکی پاکی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە مۆرینیۆ کردووە.
AM:10:42:01/10/2023
ئهم بابهته 1128
جار خوێنراوهتهوه