‌پیرێز ئامۆژگارى ڕیاڵ مەدرید دەکات بۆ ئەنجامدانى گرێبەستێک

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی يانەى  ڕیال مەدرید بەنیازە وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێک واژوو بکات

بەگوێرەی تۆڕی ناوەندی بەرگری ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەکانی ئیدەر میلیتاو و دابەزینی ئاستی داڤید ئەلابا، لە هێڵی دواوەی یانەی ڕیال مەدرید زیانی پێدەگات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری ئەوە هەیە هاوینی داهاتوو ناچۆ فێرناندێز و لوکاس ڤاسکێز و ئالابا هێڵی بەرگری مێرێنگێ بەجێبهێڵن، بۆیە تیپەکە پێویستی بە گرێبەستی بەپەلە هەیە.

ڕوونیشیکردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، ئامۆژگاری ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدی کردووە، کە گریێبەست لەگەڵ گۆنکالۆ ئیناسیۆی پورتوگالی، بەرگریکاری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە واژوو بکەن

ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ، ڕیال مەدرید پێویستی بە یەکلاییکردنەوەی خێرا هەیە، چونکە زۆرێک لە یانە گەورەکان گرنگى پێ دەدەن 


AM:10:26:01/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌