ڕۆژنامەیەکى نزیکى بەرشەلۆنە وادەى دوورکەوتنەوەى ڕافینیا لە یاریگاکان ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەیەکى نزیکى بەرشەلۆنە وادەى دوورکەوتنەوەى ڕافینیاى بەڕازیلى لە یاریگاکان ئاشکرا دەکات
هەردوو یانە لە هەفتەى هەشتەمی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ڕافینیا نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، بەو پێیەی لە خولەکی 35 ناچار بوو یاریگا بە جێبهێڵێت، دوای ئەوەی تووشی ئازاری پشتی ڕانی ڕاستی بوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، سەرچاوەکانی ناو ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕافینها تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بووە کە ڕێگری دەکات لە دوو یاریی داهاتوودا.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕافینیا لە ڕۆژی چوارشەممەدا، کە لە قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی پۆرتۆ دەبێتەوە ئامادە نابێت هەروەها لە یارییەکەى گراناداش
دوای ئەوە پشووی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت، لەو ماوەیەدا پێشبینی دەکرێت ڕافینیا چاکببێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری یاریی کلاسیکۆی ڕیال مەدرید بکات کە لە 28ی ئۆکتۆبەردا ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە سبەی شەممە یاریزانە بەڕازیلییەکە پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی بە وردی پلەی پێکانەکەی دیاری بکرێت.
AM:11:13:30/09/2023
ئهم بابهته 976
جار خوێنراوهتهوه