وادەی گەڕانەوەی گولەر بۆ یاریگاكان ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دوایین پێشهاتەکانی پێکانەکەی ئاردا گولەر یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی ئاشکرا کرد دوای ئەوەی بۆ دووەمجار تووشی پێکان بوو پێش ئەوەی هیچ یارییەکی فەرمی ئەنجام بدات.
یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندبوو: دوای ئەو پشکنینانەی لەسەر ئاردا گولەری یاریزانەکەمان ئەنجامدرا لەلایەن ستافی پزیشکییەوە، تووشی پێکان بوو لە ماسولکەی لە ڕانی چەپیدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئاردا گولەر دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانە تەواوەکانی یانەی ڕیال مەدرید و لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەردا ئامادە دەبێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکان، ئەمەش بە نزیکەیی دوای یارییەکەی ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە لە 28ی مانگی داهاتوو.
AM:11:24:29/09/2023
ئهم بابهته 1456
جار خوێنراوهتهوه