ڕیال مەدرید نزیکە لە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکى
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی ئیدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی تیپی یەکەم.
دوای 4 ساڵ گرێبەستی کاماڤینگا لەگەڵ ڕیال مەدرید لە 30ی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت ئەو یاریزانە فەرەنسییە بۆ ماوەی ساڵێکی زیاتر بەردەوام بێت.
بەپێی ئەوەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕەکانی گواستنەوە وتی، گرێبەستە نوێیەکە مووچەی زیاتری یاریزانەکە و بڕگەی سزای گەورەتر لەخۆدەگرێت.
متمانەیەکی زۆر بە تواناکانی کاماڤینگا لەناو ڕیال مەدرید هەیە، بەو پێیەی ئەم وەرزە وەک یاریزانی سەرەکی یاری دەکات و داهاتوویەکی گەورە بۆی هەیە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
کاماڤینگا لە زۆر شوێنى یاریگادا یاریدا دەکات تیایدا وەک یاریزانی بەرگریکار و یاریزانێکی ئازاد و بەرگریکاری چەپ یاری دەکات.
ئەو یاریزانە لە هاوینی 2021 لە یانەی ڕێنسەوە بە بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردبووە ڕیال مەدرید و زیاتر لە پاڵەوانێتییەکی بەدەستهێناوە، وەک خولی ئیسپانی، چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپا.
AM:11:14:28/09/2023
ئهم بابهته 1324
جار خوێنراوهتهوه