ئەنچیلۆتى وەڵامى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەداتەوە
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید وەڵامی تۆمەتەکانی میگێل ئەنجێل گیل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی دایەوە و کە ڕایگەیاند بوو مێرێنگێ فشار دەخاتە سەر ناوبژیوانان.
کەناڵی ڕیال مەدرید ڕاپۆرتێکی لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی ڕیال مەدرید لەگەڵ لاس پاڵماس بڵاوکردەوە و ئەو هەڵانەی ڕوونکردەوە کە بەرامبەر تیپی شاهانە بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەشێک لە ناوبژیوانەکان بەشێکن لە "قەیرانی بەناوبانگی نێگریرا"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەندەڵی بەرامبەر ڕیال مەدرید و کارکردن لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە.
دوای ڕاپۆرتەکە، جیل مارین بەڕێوەبەرى وەرزشى ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕیال مەدریدی تۆمەتبار کرد بەوەی کە فشاری ناوبژیوانان و شێواندنی ڕکابەرییە.
دوای بردنەوەی لاس پاڵماس لە لالیگا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام، ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیداوتى : لەم بارەیەوە گرنگی بەو قسەیە نادەم کە خاوەن یان سەرۆکی ئەتلەتیکۆ چی دەڵێت، ئەو پرسیارەی کە دەبێت بیکەین ئەوەیە ئایا ناوبژیوانان هەست بە کاریگەری دەکەن یان نا .”
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها دەڵێم ئەو (میگێل) هەڵەیەکی گەورەی کردووە
AM:10:52:28/09/2023
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه