ناکۆکى کەوتە نێوان ئەنچیلۆتى و بەشێک لە یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
ژمارەیەك یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەكەیان ناكۆكی كەوتە نێوانیان، لەسەر شێوازی یاریكردنی تیپەكەیان لەم وەرزەدا.
ئەم ناكۆكیانەش لە دوای یەكەم دۆڕاندنیان لەم وەرزەدا بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید هات، كە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەیان دۆڕاند.
پێگەى ڕیلیڤیۆ دەڵێت لە ناو ژووری خۆگۆڕینەكاندا ناكۆكی و توڕەیی درووست بووە سەبارەت بە پلانی ” ئەڵماس ” كە كارلۆ ئانچێلۆتی لەم وەرزەدا پەیڕەویی دەكات.
یەکێک لەو یاریزانانەى کە زۆر زەرەرمەند بوو لەم پلانە رۆدریگۆیە بەو پێیەی لەلایەن هێڵی بەرگرییەوە کۆنتڕۆڵی چڕی لەسەرە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش تا ئێستا لەم وەرزەدا و لە دوای شەش یاری تەنیا یەک گۆڵی کردووە.
AM:10:55:27/09/2023
ئهم بابهته 1000
جار خوێنراوهتهوه