ئەستێرەیەکى لاو بۆ جێگەکەى بێنزیمە
وێستگە سپۆرت-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەى موکۆکۆ لە یانەى بوروسیا دۆرتمۆند شوێنی بێنزیما لە یانەکەی پڕبکاتەوە
رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى ئاشکراى کردووە یانەی ڕیال مەدرید چاودێری یوسوفا موکۆکۆی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند کردووە و هەوڵ دەدات لە گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە بروسیا دۆرتمۆند لە نێوان 30 بۆ40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە دەبێت، پەیامنێر ئیلیا مێنا دەنووسێت: کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید، حەزی بە گواستنەوەی موکۆکۆیە کە هاوڕێیەکی دێرینی بێلینگهامە و دەتوانێت بە نرخێکی گونجاو لە پڕۆژەکەی ڕیاڵ مەدریددا جێی بێتەوە.
AM:11:33:26/09/2023
ئهم بابهته 2504
جار خوێنراوهتهوه