چاڤى داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى ناوبژيوانه‌كان ده‌كات پێش یارییه‌كه‌ى ئینته‌رمیلان
وێستگە سپۆرت-
چاڤى هێرناندزى ئیسپانى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى ناوبژوانه‌كان ده‌كات پێش یاری یانه‌كه‌ى ئینته‌رمیلان.
چاڤی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا کە رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، وتی: پێموایە پێویستە ناوبژیوانان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن بۆ روونکردنەوەی بڕیارەکانیان دوای یارییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وان زۆر گرنگن بۆ تۆپی پێ، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانیان ڕوونبكه‌نه‌وه ده‌توانین باشتر لێیان تێبگه‌ین، به‌م شێوه‌یه زیاتر ده‌توانن مرۆڤ دۆست بن، به‌ڵام من هه‌میشه وتوومه و دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه متمانه‌م به پاكی ناوبژیوانه‌كان هه‌یه.
AM:11:35:04/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه