دی بڕۆین بووە باشترین یاریزانی مان سیتی
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
كێڤن دی بڕۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی وەك باشترین یاریزانی یانەكەی دەستنیشان كرا.
		
		
مانچستەر سیتی لە پێگەی تایبەت بە خۆی ناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەكەی بڵاو كردووەتەوە، كیڤن دی بڕۆین توانی خەڵاتەكە بۆ خۆی بباتەوە پاش ئەوەی نزیكەی 75 هەزار كەس دەنگیان داوە و یاریزانە بەلجیكییەكە توانی خەڵاتەكە لە مەحرێز و بێرناردۆ سیلڤا بباتەوە.
	
	
	
ئەم چوارەمین جارە دی بڕۆین خەڵاتەكە دەباتەوە، پێشتر لە وەرزەكانی 2015-16 و 2017-18 و 2019-20 دەنگی هاندەرانی بەدەستهێنا و وەرزی رابردووش روبێن دیاز خەڵاتەكەی وەرگرتبوو.
	
	
دی بڕۆین بە تۆماركردنی 19 گۆڵ و 13 ئەسیست لە 42 یاری ساڵی 2022 تا ئێستا باشترین وەرزی تۆماركردنی گۆڵە بۆ یاریزانە بەلجیكییەكە
	
 
        
        PM:07:15:20/05/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1516
 جار خوێنراوهتهوه