نوێترین زانیاری لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی مێسی 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
لیۆنێل مێسی دوای یارییەكانی كوپا ئەمریكا گێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ دەكاتەوە.
		
		
گرێبەستی  ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە كۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت و تاكو ئێستاش  لەگەڵ یانەكەی ڕێنەكەوتووە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی
	
ڕۆنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ ئاشكرای كردووە كە مێسی لە دوای یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە .
	
	
لە ئێستادا مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەكی سەرقاڵی ڕاهێنانەكانە بۆ پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا كە بڕیارە ئەمشەو دەستپێ بكات و ئەرجەنتینش لە یەكەم یاری خۆیدا ڕووبەڕووی چیلی دەبێتەوە.
	
        
        AM:11:17:13/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2928
 جار خوێنراوهتهوه