وێستگه‌ی داهاتووی لوكاس ڤاسكێز ئاشكرا ده‌بێت
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
لوكاس ڤاسكێزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ئه‌گه‌ری ڕۆشتنی له یانه‌كه‌ی ڕوو ده‌كاته یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی.
	
گرێبه‌ستی ڤاسكێز له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له 30ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
	
	
ڕۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرای كردووه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڤاسكێز گرێبه‌ستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ڕه‌تكردۆته‌وه و له ئه‌گه‌ری ڕۆشتنی له ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی زۆر وێستگه‌ی داهاتووی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ده‌بێت.
	
        
        PM:04:37:04/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2444
 جار خوێنراوهتهوه