نەورۆز دوور لە چاوەڕوانییەکان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لەخولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز نەیتوانی لە کارەبا بباتەوە و خاڵەکانیان بەشکرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 15 ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا یانەی نەورۆز میوانداری کارەبای کرد.
هەر لە سەرەتایی یارییەکەوە یانەی میوان باشتر دەرکەوتن و کوڕانی وەلی کەریم ناڕێکخراوییەکی زۆریان پێوە بەدی دەکرا یانەی میوان چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یانەی خانەخوێ و سەرەنجام لە خولەکی 38 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، سەرەنجام تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی کارەبا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم و تایمی ڕاهێنەراندا، هەردوو ڕاهێنەر چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا، ڕاهێنەری یانەی کارەبا بە مەبەستی پاراستنی ئەنجامەکە و وەلید کەریمی ڕاهێنەری نەورۆزیش بە مەبەستی گەڕانەوە و بەدەستهێنانی سی خاڵەکە، سەرەنجام یانەی نەورۆز بە لێدانێکی نایابی عیماد لەواتی توانیان گۆڵی یەکەم و یەکسانی نەورۆز تۆمار بکەن، بەڵام یەکسان بوون بووە ناسنامەی یارییەکە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
بەو یەکسان بوونەش یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە، وە بەهۆی لەدەستدانی دوو خاڵەوە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی گەرمەی پێشەنگدا زیاد بوو بۆ 3 خاڵ.
AM:11:50:29/11/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه