یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق باوەش بۆ جامی کەنداوی 2028 دەکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو میوانداریکردنی جامی کەنداوی 2028 بە عێراق دەدات و پارێزگایەکی ئەو وڵاتە پاڵەوانییەتییەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
بە پێی بڕیارێکی فیدراسسیۆنی تۆپی پێی کەنداو، عێراق دووبارە میوانداری پاڵەوانییەتییەکی ئاوا گەورە دەکات، بەڵام تاوەکو ءێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی ئەوەی دەستنیشان نەکردووە کە ئایا ئەو خولەی پاڵەوانییەتییەکە لە چ پارێزگایەک بەڕێوە بچێت.
میدیا وەرزشییە عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەنداو لە یەکێک لە پارێزگاکانی بەسڕە یاخود بەغدادی پایتەخت یاخود سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە لە مانگی 12 ی 2028 دا یارییەکانی پاڵەوانییەتییەکە بەڕێوە بچێت.
جێی ئاماژەیە کە ئەگەر عێراق میوانداری جامی کەنداوی 2028 بکات دەبێتە سێیەم جار لە مێژووی خۆیدا کە میوانداری ئەو پاڵەوانییەتییە بکات و پێشتر لە ساڵەکانی 1979 و 2023 دا کەنداو لە ءێراق ئەنجامدراوە.
AM:11:12:29/09/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه