نەورۆز بەردەوامە لە ئەنجام باشەکانی و هەولێریش بە گەرمە دۆڕا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە جۆلانی بردەوە و یانەی هەولێریش بە ئەنجامی 2-1 بە گەرمە دۆڕا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا چەند یارییەک ئەنجامدران.
سەرەتا یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی جۆلان، هەر لە سەرەتاوە کوڕانی وەلی کەریم باشتر دەرکەوتن و نیتۆ ئەکارا بە ئەسسیتێکی محەمەد دلاوەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە تایمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی نەورۆز هەوڵەکانین چڕتر کردەوە بۆ ئەوەی سێ خاڵەکە مسۆگەر بکەن، سەرەنجام لە خولەکی 73 دا نیتۆ ئەکارا بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی خۆی و نەورۆزی تۆمار کرد و سەرەنجام یانەی نەورۆز بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە جۆلانی بردەوە و لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
لە یارییەکی تردا یانەی هەولێر لە ناو یاریگای فرانسۆ هەریری تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی گەرمەی کرد، هەولێر سێ خاڵ و پتەوکردنی پلەی یەکەمی لەگەڵ یانەی گەرمە دەکرد، بەڵام یانەی میوان لە خولەکەکانی 6 و 38 دا دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و ئەو هاندەرە زۆرەی یانەی هەولێر کە هاتبوونە یاریگا بۆ هاندانی یانەکەیان شۆک بوون، دواتر زەرپۆشەکانی شاری قەڵا و منارە لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون بۆ کەمکردنەوەی ئەنجامەکە و گۆڵ تۆمار کردن سەرەنجام لە خولەکی 61 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان کەمکردەوە بەڵام لە پاش ئەو گۆڵە سەرجەم هەوڵەکانیان بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بێ سوود بوو سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی گەرمە دۆڕان.
لە ئێستادا یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:11:57:15/09/2026
ئهم بابهته 8
جار خوێنراوهتهوه