نەورۆز لە دێربی براکان لەگەڵ دهۆک یەکسان بوون.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز بە بێ گۆڵ لەگەڵ دهۆکدا یەکسان بوون و بەردەوامی بە ئەنجامە خراپەکانیدا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا یانەی نەورۆز لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی دهۆکی کرد و دێربی براکان ئەنجامدرا.
لە سەرەتاکانی یارییەکەدا، کوڕانی وەلی کەریم باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی زۆرینا بردە سەر خانەی یانەی میوان، بەڵام هێرشەکان بێ ئەنجام بوون، و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و لەو تایمەدا ڕاهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و سەرەنجام یارییەکە بە بێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش نەورۆز بەردەوامی بە ئەنجامە خراپەکانی دا و لە ءێستادا دوای ئەنجامدانی چوار یاری خاوەنی تەنها دوو خاڵە و لە پلەی 18 یەم و ناوچەی دابەزینی خولەکەدایە، یانەی دهۆکیش بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی 13 یەمدایە.
AM:11:00:31/08/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه