یانەی نەورۆز لەگەڵ قووە جەوییە یەکسان بوو.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی نەورۆز لە ناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 3-3 لەگەڵ یانەی قووە جەوییەدا یەکسان بوو.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە دەستپێکی وەرزی 27-2026 دا یانەی نەورۆز میوانداری لە قووە جەوییەی بەغداد کرد.
بەر لە دەستپێکی یارییەکە، یانەی نەورۆز کەرنەڤاڵێکی جەماوەرییان ئەنجامدا کە لە چەند بڕگەیەکی سەرنج ڕاکێش پێکهاتبوو، وەکو یاری دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق، وە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێ عێراقی و چەند یاریزانێکی کۆن و دیاری خولەکە وە لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە هاندەری نەورۆز و قووە جەوییە خولەکە لە یاریگای نەورۆزەوە دەستی پێکرد.
یانەی بازەکان هەرزوو گورزی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 5 ی یارییەکەدا بە گۆڵێک پێشکەوتن، بەڵام دواتر نەورۆزی خاوەن یاریگا بە سێ گۆڵی یەک لەدوای یەک وەڵامی دانەوە و لە خولەکەکانی 11 و 25 و 31 دا لە ڕێگەی معەمەد دلاوەر و ئیبراهیم غازی و سایمۆن مسوڤا وە تۆماریان کرد، بەڵام بەر لە کۆتایی هاتنی ئەو تایمە یاریزانانی قووە جەوییە گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام ئەو تایمە بە ئەنجامی 3-2 کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی نەورۆز دەیانویست بەرگری لە ئەنجامەکە بکەن و تاڕادەیەکی زۆر بە شێوەی بەرگری مامەڵەیان دەکرد، بەڵام لە خولەکی 80 دا ناوبژیوان مەروان حوسەینی یاریزانەی نەورۆزی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بەو هۆیەوە یانەی نەورۆز بارگرانییەکی زۆرتر کەوتە سەریان و سەرەنجام لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمەدا قووە جەوییە گۆڵی سێیەم و یەکسانی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی نەورۆز و قووە جەوییە پلەی دووەم و سێیەمی خولەکەیان گرتووە.
AM:10:57:15/08/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه