ئاکام هاشم بوو بە یاریزانی زاخۆ.
وێستگە سپۆرت-
یانەی زاخۆ دوای کێبڕکێیەکی توند توانیان گرێبەستی ئاکام هاشم بۆ خۆیان یەکلا بکەنەوە.
ئاکام هاشمی یاریزانی هەڵبژاردی عێراق و پێشووی یانەی قوە جەویە بە شێوەیەکی فەرمی ڕوویکردە یانەی زاخۆ ئەوەش دوای ئەوەی کە لە مۆندیالدا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و چەندی گرێبەستی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا بۆی هات بەڵام یاریزانەکە بڕیاریدا یاری بۆ یانەیەکی کوردی بکات.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یاریزانەکە زۆر نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە یانەی هەولێر بەڵام یانەی زاخۆ بە ئۆفەرێکی خەیاڵییەوە هاتە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوە کرد کە یانەکەی زاخۆ توانیویەتی ئاکام ڕازی بکات و گرێبەستەکە بۆخۆی یەکلا بکاتەوە.
تاوەکو ئێستا نرخی گرێبەسەتەکە بە تەواوی دیار نییە بەڵام دەوترێت کە ئەو یاریزانە بە سەروو ملیارێک دیانر ڕووی لە یانەی زاخۆ کردووە و بەڵێنی موچەیەکی مانگانەی باشیشی پێدراوە.
PM:02:08:06/08/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه