پاداشتێکی گەورەی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت.
وێستگە سپۆرت-
محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە پاداشتێکی گەورەی سەرجەمی هەڵبژاردەی عێراق بکات.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق توانی لە قۆناغی پاشکۆی مۆندیال لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بباتەوە و بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوێت بۆ مۆندیال، محەمەد شیاع سودان سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پاداشتێکی گەورەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات کە خۆی لە چەند شتێکدا دەبینێتەوە.
بڕیاری پاداشتەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە :
- پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بە سەرجەم یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و هونەری هەڵبژاردەکە.
- پێدانی پاسپۆڕتی دیبلۆماسی بە سەرجەم هەڵبژاردەی عێراق.
- دیاریکردنی شەقامێک لە سەرجەم پارێزگاکان و لە بەغدادی پایتەختیش بە ناوی شێرەکانی ڕافیدەین.
- دروستکردنی دیوارێکی یادگاری و نەخشاندنی وێنەی هەڵبژاردەکە و نوسینی بەروار و ئەنجامی بردنەوە مێژووییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا.
- ناونانی سەرجەم ئاهەنگەکانی کە لە عێراق ئەنجام دەدرێن هەر لە ئاهەنگی دەرچوون و تەخەروجی زانکۆ و پەیمانگاکان بە حکومی و ئەهلێکانەوە بە ناوی شێرەکانی ڕافیدەین .
- دروستکردنی گۆرانییەکی تایبەت بە هەڵبژاردەکە، بە بەژداری چەند هونەرمەندێکی دیاری وڵاتەکە.
ئەم بڕیارەی محەمەد شیاع سودانی لە کاتێکدایە کە بەر لە یارییە چارەنوسسازەکەیان بەڵێنی بە سەرجەم یاریزانان و هەڵبژاردەکە دابوو گەر بێت و بتوانن بگەنە مۆندیال، خەڵات و پاداشتی نایابیان دەکات.
لە پێشتریشدا و بە تایبەت لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پاش سەرکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بڕیاری دوو ڕۆژ پشووی لە سەرجەم وڵاتدا ڕاگەیاند .
PM:06:13:04/04/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه